عەلی حەمە ساڵح: هەر ڕۆژەو بەپارەی میللەت میلیشیا بۆ یەکێک دروست ئەکەن

  2023-02-07  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆیدا بڵاویکردوەتەوە"پارە بۆ دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆ نییە،پارە بۆ پرۆژەو پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران نییە، بەڵام هەر ڕۆژەو بەپارەی میللەت ،میلیشیا بۆ یەکێک دروست ئەکەن"



جێی ئاماژەیە، ئەم نوسینەی عەلی حەمەساڵح دوای ئەوەدێت، پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگەپێدانی بۆ محەمەد حاجی مەحمود کرد بەمەبەستی دروستکردنی هێزێک لە ناوچەی شارەزور و گوڵەخانە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی ژیان، ئەمڕۆ لەگوندی گوڵەخانە، پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەستی بەناونوسینکرد بۆ درووستکردنی هێزێکی تایبەت بە حزبەکە، تەمەنی وەرگیراوەکان لەنێوان ٢٠ ساڵ بۆ ٢٥ ساڵ دەبێت.


ڕیکلام