چۆن ئینگلیز شەریف حسێنی فریوودا؟

  2023-02-08  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەریتانیا چۆن توانی ئەو سەرکردەیە فریو بدات؟ بۆچی شۆڕشە گەورەکەی پوکایەوە؟ ئەو بەڵێنانە چیبوون کە بەریتانیان بەجێی نەگەیاندن؟

شەریف حوسێنی
ئەو پیاوەی بەریتانیای هەڵیخەڵەتاند...
لە سەرەتاکانی سەرهەڵدانی یەکەمین جەنگی جیهانیدا
ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی هاوپەیمان بوو لەگەڵ ئەڵمانیا لە دژی فەڕەنسا و بەڕیتانیا
بەڵام بەریتانییەکان دەیانویست بە هەر شێوەیەک بێت دەسەڵاتی عوسمانییەکان لاواز بکەن
بۆ ئەوەش پیلانێکی تۆکمەیان داڕشت، یەکێک لەو پیلانانەش بریتیبوو لە پەیوەندیکردنیان بە " شەریف حسێنی کوڕی عەلی " حیجاز
داوایان لێکرد کە شۆڕشێکی گەورەی عەرەبی دژی ئێمپڕاتۆریەتی عوسمانی هەڵبگیرسێنێت
ئەوا ئەوانیش دەیکەنە پادشای دەوڵەتی عەرەبی
بەڵام بێگوومان ئەوە تەنها پیلانێکی بەریتانییەکان بوو
دوای ئەوەی شۆڕشەکە بەرپاکرا
ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی بەرەو لاوازی دەڕۆیشت
لە یەکێک لە یادەوەرییەکانی ئەفسەرێکی دەزگای هەواڵگری بەریتانیادا ئاماژە بەوەدراوە کە فەرماندەی دەزگای هەواڵگری بەریتانیا بەناوی " لۆرانس " لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩١٦ نامەیەکی بۆ حکومەتی بەریتانیا ناردووە
تێیدا شۆڕشی عەرەبەکان بەوە پەسەند دەکات کە زۆر بەسوودە و باوردۆخەکە لە بەرژەوەندی بەریتانیایە
هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ئەوان خەریکە بە ئامانجەکەیان دەگەن
دەوڵەتی عوسمانی رۆژ بە ڕۆژ لاوازتر دەبێت
هەروەھا باس لەوە دەکات کە شەریف حسێن بەرەو سەرکەوتن دەڕوات
تورکەکانیش هیچیان پێناکرێت
پاشان لە نامەکەیدا ئاماژە بەوە دەدات کە عەرەبەکانیش سەقامگیر نین
ئەگەر بە وردی مامەڵەکەیان لەگەڵدا بکرێت، دەتوانرێت فریوو بدرێن
دوای ڕووخانی عوسمانییەکان
بەڕیتانیا سوور بوو لەسەر دابەشکردنی ئەو ناوچانەی کە کەوتبوونە ژێر دەسەلاتی دەوڵەتی عوسمانییەوە لە نێوان خۆیان و فەڕەنسا
بەو شێوەیەش گەیشتنە ڕێکەوتنامەی سایکس بیکۆ
کاتێک ڕێکەوتننامەکە دەگاتە دەستی شەریف حسێن
زۆر توڕە دەبێت دەچێتە لای بەریتانییەکان
بەڵام ئەوان بۆی ڕوون دەکەنەوە کە ئەوە تەنها بارودۆخێکی کاتییە
دواتر هەڵیدەوەشێننەوە
جگە لەوەش بەریتانییەکان ڕێگە بە شەریف نادەن کە ڕێکەوتنامەی ڤێرسای ساڵی ١٩١٩ واژوو بکات
بەو شێوەیەش شەریف لەوە تێدەگات کە چەندین ساڵە بەریتانییەکان فریوویان دەدات
کاتێک دەیەوێت لە دژیان بجەنگێت بەریتانییەکان لەسەر دەسەڵات لایدەبەن
دووری دەخەنەوە بۆ دوورگەی قوبرس
لەبری ئەو کوڕەکەی دەخەنە سەر تەختی دەسەڵات
جگە لەوەش ڕێگەی لێدەگیرێت کە بگەڕێتەوە نیشتیمانەکەی
تەنها لە کۆتایی تەمەنیدا ڕێگەی پێدەدرێت سەردانی عەمان بکات
هەر لەوێش گیان لەدەست دەدات

ئامادەکردنی؛ کارۆخ کامەران ڕەسوڵ

 



ڕیکلام