د. لەتیف رەشید: پشتیوانی لە دابەزاندنی بەهای دۆلار دەکەم

  2023-02-08  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆک کۆماری عێراق پشتیوانی لە بڕیارەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی دەکات بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی

د.  لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند، "پشتیوانی لە رێوشوێنەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و بانکی ناوەندیی عێراقی دەکەین بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری عێراقی". 

سەرۆک کۆماری عێراق لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، "رێوشوێنەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و بانکی ناوەندیی عێراقی ئەنجامی ئەرێنی دەبێت لەسەر بارودۆخی ژیانی خەڵک و بەهێزبوونی بەھای دراوی نیشتمانی".

لە دریژەی تویتەکەیدا د. لەتیف رەشید، بەپێویستیشی زانیوە رێوشوێنەکانی چاکسازیی ئابوری لە کەرتەکانی بەرهەمێهنان و پاڵپشتیکردن لە وەبەرهێنان، کەرتی تایبەت و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوامیی هەبێت، ئەوەش "بەمەبەستی بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن".

ئەم وتانەی سەرۆک کۆماری عێراق لە کاتێکدایە، بەپیی بڕیار و رێوشوێنە نوێیەکانی حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی، لەمەودوا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر ١٣٠ هەزار دیناری عێراقی لە بانکی ناوەندیی دەفرۆشرێت.


ڕیکلام