پارێزگاری هەولێر بۆ ساخبوونەوەی بەروبومە كشتوكاڵیەكان چەند بڕیارێكی دەركرد

  2020-07-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزگاری هەولێر لەبارەی ساخنەبوونەوەی بەرهەمەمی جوتیارانی شارەكە چەند بڕیارێكی دەركرد و بڕیاریدا كارئاسانی بكرێت بۆ هەناردەكردنی بەهەمان بۆ خوار و ناوەڕاستی عێراق.

لە راگەیەندراوێكدا نوسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، دوای كۆبوونەوەمان لەگەڵ نوێنەری بەشیك لەو جوتیارانەی كێشەی ساخبوونەوە و هەرزانی نرخی بەربوومی كشتوكاڵیان هەبوو، گەیشتونەتە چەند بڕیارێك. 

دەقی بڕیارەكان: 
یەكەم/ بۆ ساخكردنەوە و كڕینی بەرهەمی تەماتە لەجوتیاران، كارگەی قوتوبەندی هەریرلە نزكترین كات بەگەڕدەكەوێتەوە و دەست دەكرێت بە كڕینی تەماتە لەجوتیاران بۆ كارگەكە.
دووەم/ بەڕێز شێخ باز بۆ هاندانی بەرهەمی جوتیارانی ناوخۆ بڕیاریدا ڕۆژانە (45) تەن تەماتە بۆ ماوەی (6) ڕۆژ بكڕێتەوە و وەك كاری خێرخوازی لە كەمپ و گەڕەكە هەژارنشینەكانی هەولێر دابەشی بكات، ئەم هەڵوێستەش شایستەی ڕێزلێنان و سوپاسە.
سێیەم/ بۆ پشتگیریكردن لە فرۆشتنی بەرهەمی جوتیاران لە سنووری پارێزگای هەولێر، بڕیاردرا كارئاسانی بۆ هاتنی سەرجەم بازرگانانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بكرێت بۆ هەولێر، بۆ ئەو مەبەستەش قایمقامی هەولێر ئەمڕۆ سەردانی عەلوەی هەولێری كرد و میكانیزمی گونجاو دانرا بۆ هاتنە ژوورەوەی كڕیارانی تەماتە و بەربوومی كشتوكاڵی.
چوارەم/ بڕیاردرا لەمەدوا لەبەرامبەر هەر سندوقێكی بەتاڵی تەماتە و میوە (250) دینار لەلایەن بەقالەكانەوە بۆ جوتیاران بگەڕێندرێتەوە، هەروەها بڕیاردرا بە دابەزاندنی نرخی سندوقی هەڵگرتنی سەوزە و میوە بەشێوەیەكی گونجاو.


ڕیکلام