سیخورەکەی بەڕیتانیا و سۆڤییەت

  2023-02-10  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان

‎وەک سیخوڕێک بۆ بەڕیتانیا و سۆڤییەت کاری دەکرد 
‎لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ سیخوڕێکی ئەفسانەیی ئینگلیزی بەناوی جۆرج بلەیک گیان لەدەستدەدات و لەلایەن پوتینەوە سەرەخۆشیی لە خێزانەکەی دەکرێت
 بەوە پەسەند دەکرێت کە کارمەندێکی سەرکەووتوو بووە لە کارەکەی  
‎جۆرج بلەیک، لە ساڵی ١٩٢٢ لە هۆڵەندا لەدایک بووە، لە دایکێکی هۆڵەندی و باوکێکی میسری کە خاوەنی ڕەگەزنامەی بەریتانی بووە 

‎لە ساڵی ١٩٤٣ بلەیک لە هۆڵەنداوە بەرەو بەڕیتانیا  کۆچدەکات
 لەوێ تا ساڵی ١٩٤٨ لە ڕیزی سوپای دەریای بەڕیتانیا خزمەت دەکات
پاشان دەچێتە نوسینگەی پەیوەندییە دەرەکییەکان، وەک جێگیری کۆنسوڵ لە سیئۆل لە ساڵی ١٩٥٠دیاری دەکرێت 
‎بەڵام ئەو پۆستەی وەریگرتبوو تەنها بۆ شاردنەوەی ئەرکە سەرەکییەکەی بوو
 کە ئەویش بریتیبوو لە دروستکردنی تۆڕێکی سیخوڕی

 لەسەر کۆریای باکوور، لەو کاتەشدا ئەمریکا پشتی کۆریای باشووری دەگرت و یەکێتی سۆڤییەتیش پشتی باکووری دەگرت 
‎لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٥٠ سوپای کۆریای باکوور توانیان کۆمەڵێک لە دیبلۆماسییە ڕۆژئاواییەکان دەستگیر بکەن، یەکێک لەو کەسانەش بلەیک بوو
‎کاتێک بڵەیک لە زیندان دەبێت هەست بەوە دەکات کە ئەو ماوەیەکی زۆرە لایەنگری لایەنێکی هەڵەی کردووە، بەتایبەتی لە دوای ئەوەی پەرتووکی " سەرمایەداری " کارل ماکس دەخوێنێیەوە
بۆیە بڕیار دەدات وەک سیخوڕێک بۆ یەکێتی سۆڤییەت دەستبەکاربێت
 نامەیەک بۆ باڵوێزخانەی رووسیا دەنێرێت
 تێیدا داواکارییەکانی ڕووندەکاتەوە، لە ئەنجامیشدا فەرماندەیەکی سیخوڕی ڕووسی چاوپێکەوتنی لەگەڵدا دەکات
‎لە ئەنجامدا لە ساڵی ١٩٥٣ بلەیک لەدیلی ڕزگاری دەبێت بەرەو بەڕیتانیا دەگەڕێتەوە

 وەک پاڵەوانێک پێشوازی لێدەکرێت، لە کاتێکدا ئەو سەرقاڵی ناپاکیکردن بوو لە بەریتانیا 
‎لە ساڵی ١٩٥٥ بلەیک بۆ بەرلین دەگوازرێتەوە لەوێ چەندین زانیاری گرنگ بۆ مۆسکۆ دەگوازێتەوە
بەناوبانگترینیان بریتیبوو لە ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی لە دژی سۆڤییەت کاری سیخوڕییان دەکرد
هەروەها دزەپێکردنی زانیارییەکان لەسەر تونێلە نهێنیەکەی کە لە بەرلینی ڕۆژهەڵات لێدرابوو
‎پاشان لە ساڵی ١٩٥٥ لەلایەن بەریتانیاوە دەکرێت بە جێگر لە نوسینگەی ئامێری سیخوڕی M١٦
تا ساڵی ١٩٦١ چالاکییەکانی بە نهێنی دەمێنێتەوە

 دواتر لەلایەن سیخوڕێکی هۆڵەندییەوە ئاشکرا دەکرێت بۆ ماوەی ٤٢ ساڵ زیندانی دەکرێت
 بەڵام بە یارمەتی سێ لە زیندانییەکان هەڵدێت و بەرەو ڕووسیا ڕادەکات
 لەوێ دەبێتە خاوەنی ڕەگەزنامەی ڕووسی  لە ژێر ناوی کۆلۆنێل جۆرجی ئیڤانۆڤیچ بلەیک

 

ئامادەکردنی؛ کارۆخ کامەران ڕەسوڵ


ڕیکلام