لە زیندانی چاكسازی گەوران 50 زیندانی دەستیان كردووە بە مانگرتن

  2020-07-07  | 
سلێمانی
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە نێو زیندانی چاكسازی گەورانی سلێمانی 50 زیندانی مانیان گرتووە، داوادەكەن ماوەی یاسایی سزاكانیان تەواو بووە بەهۆی راگرتنی دەوام ئازاد ناكرێن.

لە نێو زیندانی چاكسازی گەورانی سلێمانی 50 زینانی مانیان گرتووە و داوا دەكەن دادوەرەكان دەوام دەست پێ بكەنەوە بۆ ئەوەی مامەڵە یاساییەكانیان تەواو بكەن و بگەڕێنەوە نێو ماڵەكانی خۆیان. 
ئەو زیندانیانە كە ماوەی سزاكانیان تەواو بووە ئاماژە بەوە دەكەن كارەكانیان لە چاكسازی تەواو بووە بەڵام بەهۆی نەبوونی دەوامی دادگاكان كاوربارە یاساییەكانیان بۆ تەواو نەكراوە ماوەی زیندانیەكەشیان تەواو كردووە. 
ئەوە لە كاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی ئاشكرای كرد كە لە نێو زیندانەكەدا چەند حاڵەتێكی كۆرۆنا تۆمار كراوە و ئەوان كار دەكەن بۆ ئەوەی زیندانیەكان مۆڵەتی درێژخایەنیان بۆ ئەنجام بدرێت. 


ڕیکلام