تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە

  2020-07-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 2426كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 118 كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە .

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمڕۆ لە تاقیگەكانیان 11 813 كەس پشكنینیان بۆ كراوە و بەوەش ژمارەی ئەوكەسانەی لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكەوە پشكینیان بۆ كراوە گەیشتووەتەوە 624 هەزار و440 كەس .

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراقدا ئاماژە بەوەشكراوە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا چاكبوونەتەوە كەیشتووەتە 1511 كەس، كە لە سلێمانی 4 كەس چاكبوونەتەوە و لە هەولێر 84 كەس و لە دهۆك 9 كەس و لە كەركوك 64 كەس .

لەوەتەی فایرۆسی كۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە تا ئێستا 64 هەزار و 701 كەس تووشبوون و لەو ژمارەیەش 36 هەزار و 252 كەس چاكبوونەتەوە و 2 هەزار و 685 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.




ڕیکلام