بافل جەلال تاڵەبانی و فالح فەیاز کۆبوونەوە

  2023-02-14  | 
دۆسیە:  پارتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە شاری بەغدا سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە و لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، "جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی و پشتیوانییەکان کرایەوە بۆ سەرخستنی کارنامەی حکومەت"


بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی و ئەمنیی وڵات گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی و پشتیوانییەکان کرایەوە بۆ سەرخستنی کارنامەی حکومەت و هاریکاری زیاتری هێزە ئەمنییەکانی هەرێم و عیراق لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.

لە راگەیەندراوەکەشدا ئەوەش هاتووە،  بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە بەهێزترکردنی دامەزراوە ئەمنییەکان و بەرئەنجامی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکان کرد و رایگەیاند، هەوڵەکانی رابردوومان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵک ئەنجامی ئەرێنی و دڵخۆشکەری هەبووە و دەبێت لە داهاتووشدا بە هەمان رۆحییەت و سیاسەتێکی نیشتمانییەوە رووبەڕووی تیرۆر بوەستینەوە و مەترسییەکان دووربخەینەوە.

ھەروەھا  بافڵ  جەلال تاڵەبانی سوپاسی دەستەی حەشدی شەعبی کرد لەبەرامبەر پێشکەشکردنی هاوکارییەکانیان بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی سوریا و بەهاناوەچوونیان.


ڕیکلام