بارزانی: گۆڕانکارییەکانی ناو پارتی بەردەوام دەبن

  2023-02-15  | 
دۆسیە:  پارتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
له‌وتارێكدا بۆ سەرکردایەتیی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی، رایگه‌یاند: "لە پێناو پتەوترکردنی بەها و پڕەنسیپ و ئامانجە باڵاکان، چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی ناو پارتی بەردەوام دەبن".

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ وتاره‌كه‌یدا باسی له‌ ڕاسپاردە و دەرئەنجامەکانی کۆنگرەی 14ی پارتی كرد و جەختی لەوە کردەوە، کە دەبێ پارتی بۆ ئەو ئامانج و پڕەنسیپانە بگەڕێتەوە کە لە پێناوی دامەزراوە، بۆیه‌ چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی ناو پارتی بەردەوام دەبن

بارزانی بەبۆنەی نزیکبوونەوەی یادی 18ی شوبات و حەفتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە لاوان و قوتابیان كرد و ئاماژه‌ی دا بە گرنگیی ڕۆڵی قوتابیان و لاوان لە پێگەیاندنی كادیره‌كانیان بۆ بەردەوامیی خەباتی سیاسی و حزبی داوای کرد کە هەردوو ڕێکخراوەکە بە پلانێکی ڕوون بۆ ئایندە و بە ڕۆحێکی هەڤاڵینی و نیشتمانپەروەرانە و لەپێناو یارمەتیدانی پڕۆسەی پەروەردە و پێگەیاندنی لاوان و قوتابیان کۆنگرەی خۆیان ببەستن.

"بارزانی هێمای بە ڕاسپاردە و دەرئەنجامەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی دا و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ پارتی بۆ ئەو ئامانج و پڕەنسیپانە بگەڕێتەوە کە لە پێناوی دامەزراوە، چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی ناو پارتی بەردەوام دەبن لە پێناو پتەوترکردنی بەها و پڕەنسیپ و ئامانجە باڵاکان." راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی وای وتوه‌.

لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا بارزانی هاوبەشیی خۆی بۆ خەم و ئازاری زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکەی حەفتەی ڕابردووی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریا دوپاتکردەوە و پێزانینیشی بۆ هاوکاری و بەدەنگەوەچوونی حکومەتی هەرێم و دەزگەی خێرخوازیی بارزانی و تێکڕای خەڵکی کوردستان بۆ زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکە هەبوو.

لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە: بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی ناوخۆی  هەرێم تەوەری تری وتەکەی سەرۆک بارزانی بوون و لەمبارەیەوە سەرۆک بارزانی بەرچاوڕوونیی پێویستی بۆ ئامادەبوان خستەڕوو.

لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا بارزانی هاوبەشیی خۆی بۆ خەم و ئازاری زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکەی حەفتەی ڕابردووی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریا دوپاتکردەوە و پێزانینیشی بۆ هاوکاری و بەدەنگەوەچوونی حکومەتی هەرێم و دەزگەی خێرخوازیی بارزانی و تێکڕای خەڵکی کوردستان بۆ زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکە هەبوو.



ڕیکلام