چەند بڕیارێكی نوێ لە پارێزگاری بانكی ناوەندییەوە

  2023-02-24  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق، چەند بڕیارێك لەبارەی چۆنێتی مامەڵەكردن بە دۆلار و دینار، لە ناوخۆ و بردنەدەرەوەی دەردەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی بانكی ناوەندیی عێراق، عەلی عەلاق ، پارێزگاری بانكی ناوەندیی لەكۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ ژمارەیەك لە فەرماندە ئەمنییەكان و خاوەنی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو، چەند بڕیارێكی نوێی دەركردووە، لەوانە بانكی ناوەندیی تەنها لایەنی رەسمی بەرپرسیارە لە چاودێریكردنی بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو و دامەزراوە دارییەكان كە مۆڵەتی رەسمییان هەیە، گواستنەوەی پارەی نەختینەییش (بە دینار و دۆلار) و هەر دراوێكی تر لە ناوخۆی عێراق ڕێگەپێدراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، یەكێكی تر لە بڕیارەكان ئەوەیە كە بە بەمەبەستی ڕێگریكردن لە بردنەدەرەوەی پارەی نەختینەیی لە سنوور و دەروازەكان، كە لە 10 هەزار دۆلار زیاتر بێت،  هێزە ئەمنییەكان دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە لێپرسینەوە بكەن، بڕیارێكی تریش بریتییە لەوەی لەكاتی ناردنی پارە لە بانك و كۆمپانیاكانەوە بۆ لقەكانیان لە شارەكان، پێویستە هەموو بەڵگەیەكی لەگەڵ بێت لەگەڵ وردەكارییەكانی، بەپێچەوانەوە رێكاری یاسایی دەگیرێتەبەر و هەر بانك و كۆمپانیایەكیش لەلایەن كەسانی ناڕەسمییەوە دەست لەكارەكانیان وەردرا، دەتوانن بانكی ناوەندی ئاگادار بكەنەوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی لەدژی ئەو كەسانە. 


ڕیکلام