بانکی ناوەندیی بڕی خستنەڕووی دۆلاری هەفتەی ڕابردووی ڕاگەیاند

  2023-02-25  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بانکی ناوەندیی عیراق بڕی خستنەڕووی دۆلاری هەفتەی ڕابردووی ڕاگەیاند، کە زیاتر لە ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.

 بانکی ناوەندیی عیراق بڕی خستنەڕووی دۆلاری هەفتەی ڕابردووی ئاشکراکرد، کە زیاتر لە ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، هەفتەی ڕابردوو یەکشەممە تا پێنجشەممە ٧١٠ ملیۆن و ٩٤٨ هەزار و ٨٧ دۆلاری  بە تێکڕای رۆژانەی ١٤٢ ملیۆن و ١٨٩ هەزار و ٧٨ دۆلار خستۆتە بازاڕەوە، بەراورد بە هەفتەی پێشوتر بڕی خستنەڕوو بەڕێژەی ٢١.٩٨٪ کەمیکردوە.




ڕیکلام