پارێزگاری هەولێر هۆشداری دەداتە شوێنە بازرگانییەکان کە دەبێت تابلۆکانیان بگۆڕن بۆ زمانی کوردی
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند، تا ١ـی ٤ بوار بە شوێنە بازرگانییەکان دەدرێت، تاکو تابلۆکانیان بگۆڕن بۆ زمانی کوردی و ناوی سەر تابلۆی ئەو شوێنە بازرگانییانەی کە دەگمەنن، دەبێت بگۆڕدرێن، ئێمە وەک حکومەت ئاسانکارییان بۆ دەکەین.
دەشڵێت، رێستۆرانت و شوێنە گەشتیارییەکان، دەبێت لیستی خواردنەکان بکەن بە کوردی، بە پێچەوانەوە ئیجرائاتیان لەگەڵدا دەکرێت.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەداوە، ئەو بیانیانەی لێرە کاردەکەن دەبێت وەزارەتی خوێندنی باڵا کۆرسی زمانی کوردییان بۆ بکاتەوە تا فێری زمانی کوردی ببن و داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین بەشێکی گرنگ بن لە ھۆشیاری و گرنگیدان بە زمانی کوردی.