بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بەگوڕی 4.2 پلە رێختەر لەسنوری نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان ڕوویدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كاتژمێر 10:10 خولەكی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك
بەگوڕی 4.2 پلە رێختەر بەقوڵایی 11 كیلۆمەتر لە سنوری نێوان عێراق و ئێران بەدوری
19 كیلۆمەتر لەسەنتەری قەزای خانەقینەوە روویداوە.
لە
راگەیەندراوەکەدا، هیچ ئاماژەیەمک بە زیانى بومەلەرزەکە نەدراوە.
ئەمە
لەکاتێکدایە دوێنێ، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاندبوو، كاتژمێر (11:52:25)
چركە بومەلەرزەیەك بەگوڕی 4.5 پلە رێختەر لە شاری سەرپیل زەهاو كە 21 كیلۆمەتر لە
قەزای خانەقینەوە دورە روویدا.