سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی پێنج پۆینت حەوت پلەی ڕێختەر باشوری دورگەی سومەتەری وڵاتی ئیندۆنیسیای ھەژاند و لەچەند ناوچەیەکی دیکەی ئەوج وڵاتە هەست بە بومەلەرزەکە کراوە
ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپا زانیاری لەسەر بومەلەرزەکە ئاشکراکردوە و رایگەیاندوە، قوڵایی بومەلەرزەکە ٤٧ کیلۆمەتر بووە و بەشی باشووری دورگەی سومتەرەی هەژاندووە، بەهۆی بەهێزی بومەلەرزەکەوە چاوەڕوان دەکرێت زیانی ماددی و گیانی بە دانیشتووانی دورگەکە گەیاندبێت، بەڵام تاکوو ئێستا هیچ ئامارێکی ڕەسمی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی وڵاتەکەوە بڵاو نەکراوەتەوە.