بانكی ناوەندی بەمەبەستی جێگیركردنی بەهای دینار بڕیارێکی دەرکرد

  2023-03-02  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بانكی ناوەندی عیراق بەمەبەستی جێگیركردنی بەهای دینار بڕیاریدا پشكی هەفتانەی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە پێدانی دۆلار زیاد بكات، هاوكات كۆمپانیاكانی حەواڵەی پابەندكرد بەنرخی ڕەسمی دۆلار حەواڵە بكەن.

بەپێی بڕیارێكی بانكی ناوەندی عیراق كە لەلایەن جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندییەوە ئاڕاستەی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو كراوە لە جۆری (A)، لەڕۆژی 5ی ئاداری 2023وە پشكی هەفتانەی ئەو كۆمپانیایانە دەكرێتە 2 ملیۆن دۆلار، ئەمەش وەك هەوڵێك بۆ زیادكردنی خستنەڕووی دۆلار‌و پاراستنی بەهای دیناری عیراقی.

هاوكات بڕیارێكی بانكی ناوەندی عیراق نوسراوێكی ئاڕاستەی هەردوو بریكاری سەرەكی كۆمپانیاكانی حەواڵەی دارایی جیهانی (وێسترن یونیۆن و مەنی گرام) كردوە‌و تیایدا تەئكیدی كردۆتەوە، دەبێت پابەندبن بەنرخی ڕەسمی گۆڕینەوەی دۆلار كە 132 هەزار دینارە بەرامبەر 100 دۆلار بۆ سودمەندی كۆتایی حەواڵەی هاتوو و دەرچوو، بە پشتبەستن بەو ڕێنماییانەی بانكی ناوەندی دەریكردوە‌و داواكارییەكانیان بەمەبەستی بەهێزكردنی باڵانسەكانیان لەگەڵ كۆمپانیاكانی سەرەوە، بەپێی ئەو مەرج‌و ڕێنماییانەی ئەمساڵ دەركراون.




ڕیکلام