بەرپرسێكی كارگێری و دوو بەرگدوری داعش دەستگیركران

  2020-07-08  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لەلایەن تیمەكانی هەواڵگریەوە بەرپرسێكی كارگێڕی و دوو بەرگدوری سەر بە گروپى تیرۆرستى داعش لە كەركوك دەستگیركراون .

بە پێى بەیاننامەیەكی وەزارەتی ناوخۆ، هێزەكانی هەواڵگری سەر بەوەزارەتی ناوخۆ دو ژنیان لەناو كەمپی ئاوارەكانی لەیلان دەستگیركردوە كە لەكاتی لێكۆڵینەوەی سەرەتاییدا دانیان بەبونی پەیوەندیان لەگەڵ رێكخراوی داعش ناوە و هەستاون بەدورینی جلوبەرگی ئەفغانی بۆ چەكدارەكانیان

لەلایەكی دیكەشەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندوە،  هێزەكانی هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆ لە قەزای دوبز كەسێكیان بەتۆمەتی ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیركردوە كە پێشتر بەرپرسی كارگێڕی رێكخراوی داعش بوە لە كەركوك .

وەزارەتی ناوخۆ ئاشكراشیكردوە، سەرجەم تۆمەتبارەكان رەوانەی دادگا كراون بەمەبەستی ئەنجامدانی لێپرسینەوە و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان .



ڕیکلام