ئەمشەو لەکاتی بەڕێوەچوونی یاری دۆمینە دەمەقاڵێ دروست دەبێت و بەهۆیەوە شەڕەتە روویداوە و سێ کەس بریندار بوونە
رووداوەکە لە ماڵێکی گەڕەکی بەھاری نوێی بووە لە ناحیەی بەحرکە سەر بە پارێزگای ھەولێر، بەوتەی شایەتحاڵەکان شەڕەکە لەسەر یاری دۆمینە بووە و سێ کەس بە چەقۆ و فیشەک بریندار کراون.
ژیان زانیویەتی، ئەو کەسانەی شەڕەکە لەنێوانیاندا ڕویداوە خزمی یەکترن و بۆ کۆنترۆڵکردنی شەڕەکە پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی روداوەکە