بەڕێوەبەری چاکسازی ژنان و منداڵانی ھەولێر ئاشکرای دەکات، شەش زیندانی نێو چاکسازی ھەولێر لەرێگای چاکسازی ژنان و منداڵانەوە هەوڵی هەڵهاتنیانداوە
تەیب عەبدولعەزیز، بەڕێوەبەری چاکسازی ژنان و منداڵانی ھەولێر رایگەیاند، پێش ئەوەی ئەو زیندانیانە بتوانن بگەن بە دەرگای چونەدەرەوەی چاکسازی ژنان و منداڵانی هەولێر دەستگیر کراون.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو زیندانییانە لە زیندانی چاکسازی هەولێر بوون و هەوڵیان داوە لەرێگای چاکسازی ژنان و منداڵانەوە هەڵبێن، بەڵام هەوڵەکەیان شکست پێهێناوە.