سوننە و شیعە لە درامادا کەوتوونەتە جەنگەوە

  2023-03-08  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان

سوننە درامای معاویە بەرهەمدەھێنێت و لە بەرامبەریشدا شیعە ئەبو لوئلوئە دەکاتە کاریزما
دوای ئەوەی کەناڵی ئێم بی سی رایگەیاند کە درامایەکیان بەرهەمهێناوە کە باس لە ژیانی معاویە بن سوفیان دەکات و لە مانگی رەمەزاندا پەخش دەکرێت
شیعەکان کەوتنە دژایەتی و لە بەرامەبەریشدا کەناڵی شەعائر عێراقی کە نزیکە لە ئێران، بەرهەمهێنانی درامایەکی بەناوی ئازایەتی ئەبو لوئلوئە راگەیاند، لوئلوئە ئەو کەسە بوو کە خەلفیە عومەر بن خەتابی شەهید کرد
بە راگەیاندنی بەرهەمهێنانی درامایەکی لەو شێوەیە، کەناڵە ئێرانییەکە مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا
کە لە دراماکەدا ئەبو لوئلوئەی مەجوسی، بکوژی عومەری هاوەڵی پێغەمبەری خودا (د،خ) وەک کەسێکی چاکەکار و ئازا و جەربەزە نیشان دەدرێت
کەناڵەکە لە فەیسبووک بەرهەمهێنانی داراماکەی راگەیاند
و وتی کە داراماکە لەژێر ناونیشانی ئازایەتی ئەبو لوئلوئەدا دەبێت
لەگەڵیشدا، بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە گەورەترین بەرهەمی هونەری ئیسلامی ساڵ دەبێت
کەناڵی شەعائر رایگەیاند کە لە دراماکەدا، ئەکتەرانی فارس و عەرەب لە ئێران و عێراق و سوریا و لوبنانەوە بەشدار دەبن
هەر چەندە تا ئێستا کەناڵە ئێرانییەکە راینەگەیاندووە کە کێ سیناریۆکە دەنوسێت و یاخود کێ دەبێتە دەرهێنەری دراماکە
هەموو ئەمانە لە دژی ئێم بی سی بوو
ئەویش لە وەڵامی بەرهەمهێنانی درامای معاویە کە باس لە رووداوە مێژویەکانی دوای گیان لەدەستانی عوسمان بن عەفان و دەستاودەستکردنی خەلیفایەتی دەکات
هەموو ئەمانە بوونە هۆی مشتومڕ لەناو شەقامی عێراقیدا
هەتا ئەوەی کە ناکۆکییەکانی نێوان سوننە و شیعەی نوێ کردەوە
بە رادەیەک کە، موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر هاتە سەر هێڵ و وتی کە ئەم درامایانە دەبنە هۆی نانەوەی فیتنە
وتیشی کە معاویە نوێنەرایەتی ئەهلی سوننە ناکات و بە هەمان شێوەش
لوئلوئە نوێنەری شیعە نییە
لە کۆتایشدا، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی عێراق بڕیاری کۆتاییدا بە راگرتنی پەخشکردنی هەردوو دراماکە لە عێراق
ئەویش بۆ ئەوەی نەبنە هۆی ئاژاوەی ئاینی و کۆمەڵایەتی و سیاسی لە عێراقدا
کە ئەمجارە و سەر لە نوێ بۆتەوە شوێنی فیتنەی نێوان شیعە و سوننە


ڕیکلام