ئەو سەگەی شارۆچکەیەکی لە مردن ڕزگارکرد

  2023-03-08  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان

ژیانی خۆیان بۆ ڕزگارکردنی شارۆچکەکە دەخەنە مەترسییەوە
لە ٦٥ پلەی گەرمی خوار سفرەوە چەندین کیلۆمەتر لە بەستەڵەک دەبڕن
باڵتۆن
ئەو سەگەی شارۆچکەیەکی لە مردن ڕزگار کرد

کاتێک لە شارۆچکەی نۆم پەتایەکی کوشندە بڵاو دەبێتەوە
تیمێکی گالیسکەی سەر بەفر کە بە هۆی کۆمەڵێک سەگێکی بەهێزەوە ڕادەکێشران و لە پێشیانەوە سەگێک هەبوو بەناوی "باڵتۆ "
ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ ڕزگارکردنی شارۆچکەکەیان و خاوەنەکانیان
ئەمەش بە یەکێک لە بەناوبانگترین و کاریگەرترین  ڕووداوەکان لە مێژوودا دادەنرێت
یەکێکە لەو چیرۆک و ڕووداوانەی کە چەندین سەدە بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگێڕدرێتەوە
لە ساڵی ١٩٢٥ دانیشتوانی شارۆچکەی "نۆم" لە ئالاسکا ڕووبەڕووی نەخۆشییەکی کوشندە بوونەوە بە ناوی "دیفتیریا"
ئەم نەخۆشییە زۆر بە خێرایی دەگوازرایەوە و دەبووە هۆی خوێن بەربوونی لوت و قورگ
لەو ساڵەشدا زیاتر لە ١٥ هەزار هاوڵاتی ئەمریکی کوشت.
تاکە چارەسەریش دەرمانێکی تێکەڵەی دژە دیفتیریا بوو
کە نزیکەی ٧٥٠ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی "نۆم" ەوە دوور بوو
 دەکەوتە شارۆچکەیەک بە ناوی "ئەنشوراج"بەڵام بە تەنها هەر ئەوە کێشە نەبوو
بەڵکو بەهۆی زستانی سەختی ئەو ساڵە  و ساردی کەشەوە هیچ ڕێگایەک نەبوو بۆ گواستنەوەی دەرمانەکە.
بۆیە تیمێکی گالیسکەی سەر بەفر کە بە هۆی کۆمەڵێک سەگی بەهێزەوە ڕادەکێشران خۆیان ئامادەکرد بۆ گواستنەوەی دەرمانەکە
گەشتەکەیان ناو نا "پێشبڕکێی  بەزەیی مەزن".
  ئەوەش بریتیبوو لە پێشبڕکێیەک لەنێوان سەگەکاندا لەپێناو گەیاندنی دەرمانەکە بۆ شارۆچکەی نۆم.
لێرەوە گەشتە مێژوییەکە دەستی پێدەکات لە ٦٥ پلەی خوار سفرەوە
 بە ڕێگایەکی سەخت و شاخاویدا، یەکەم تیم بە سەرکردایەتی "شانۆن" بەڕێوەچوو
 شانۆن لە دوای لە دەست دانی دوو سەگ بەهۆی سەختی کەش  و هەواوە  توانی دەرمانەکە وەربگرێت و بیدات بە تیمی دووەمی سەگەکان
 بەم شێوەیە دەرمانەکە لەنێوان سەگەکان و تیمەکاندا گواسترایەوە
تاکوو لە کۆتاییدا گەیشتنە کۆتا تیم بە سەرکردایەتی  کەسایەتییەک بەناوی " کازن "
کە  پێویست بوو ٨٨ کیلۆمەتری تر ببڕێت بۆ ئەوەی بگات بە خەڵکی شارۆچکەی نۆم.
لە تیمەکەی " کازن " دا سەگێکی هەسکی تێدابوو بە ناوی " باڵتۆ "
 ئەم سەگە ناوی چووە مێژووەوە لەبەر ئەوەی  توانی بە سەرکەوتویی دەرمانەکە بگەیەنێت و شارۆچکەکە ڕزگار بکات.
بەو شێوەیەش باڵتۆ دەبێتە پاڵەوان لە مێژووی شارۆچکەکەدا، چونکە گەر باڵتۆ سەرکردایەتی سەگەکانی نەکردایە
ئەوا نەیاندەتوانی ڕزگاریان ببێت، دواتر ناوی باڵتۆ لە هەموو ماڵێکی گوندەکەدا ناسراو ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد
لە ساڵی ١٩٣٣ دا باڵتۆ کۆتای بە ژیانی هات لاشەکەی لە مۆزەخانەی ئۆهایۆ پارێزراوە  تەنانەت پەیکەرێکیان لە شاری نیویۆرکیشدا بۆ دروست کرد.


ڕیکلام