میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه"له چه‌ند رۆژی داهاتوودا محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته واشنتۆن".
ئاشکراشیانکرد: "ئامانج له سه‌ردانه‌كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتۆنه".
"بانگهێشتكردنی دوای ئه‌وه دێت كه سودانی سه‌لماندوویه‌تی كه جدییه له چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا".
ئەمە لە کاتێکدایە مانگێک لەمەوبەر شاندێکی دیکەی عێراق سەردانی ئەمریکایان کرد، بەڵام هیچ ئەنجامێکی دڵنیاکەرەوە و ئاشکرایان نەبوو.