وەزیری كارەبای هەرێم: هەفتەی داهاتوو 150 میگاوات كارەبای دیكە زیاد دەكەین

  2020-07-08  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەم مانگەدا بەرهەمهێنانی كارەبایان زیاد كردوو لە هەفتەی داهاتووش 150 مێگاوات كارەبای دیكە زیاد دەكەین .

كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان  ڕایگەیاند، لەگەڵ زیادبوونی بەرهەمهێنانی كارەبا و بەرزبوونەوەی خواست توانیویانە پارێزگاریی لەپێدانی 16 كاتژمێر كارەبا بكەن .

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو هەنگاوە  بە پشت بەستن بە بەردانەوەی 275 مەتری سێجا ئاو لە چركەیەكدا لەهەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان بووە و بەوەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە بەنداوی دوكان لە 120 مێگاوات كارەباوە بۆ 200 مێگاوات زیادیكردوە و لە دەربەندیخانیش لە 70 مێگاوات كارەباوە بۆ 90 مێگاوات كارەبا زیادبوو .

ئاماژەی بەوەشكرد بڕیاریشە لە حەفتەی داهاتوودا لەوێستگەی خەبات 150 مێگاواتی دیكەی كارەبای دیكە زیاد بكەن .

سەبارەت بە پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان لەم وەرزەی گەرمایەدا وەزیری كارەبا وتی "گەر بەرواردێک بکەین لە نێوان مانگی ٦ی ساڵی ڕابردوو، مانگی ٦ی ئەمساڵ باشتر بووە، تێکڕای پێدانی کارەبا لە مانگی ٦ ـدا بۆ تەواوی کوردستان ١٦ کاتژمێر و ٢٨ خولەک بووە ، ئێستاش ٤٠٠ هەتا ٥٠٠ مێگاواتی تر زیاد بووە لە مانگی ٦ و خواستی خەڵکیش زیاد بووە، بۆیەش پێ دەچێ پێدانی کارەبا بە هاوولاتییان لە ١٧ کاتژمیر کەمتر نەبێت ."



ڕیکلام