پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە دوای ئەوەی دەستدرێژی كردبووە سەر ژنێك و وێنەی گرتبوو، هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەكانیشی لێكردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای تۆماركردنی چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه و به‌ناوی كاری خێرخوازییه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنان و كچاندا دروستكردووه، دواتر یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی بێهۆش كردووه و ده‌ستدرێژی كردۆته‌سه‌ری و وێنه‌ی گرتووه و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی لێكردووه، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی دەستپێكرد.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا بەهاوكاری بەشی پۆلیسی سەیدسادق، توانیان تۆمەتبارەكە بدۆزنەوەو دەستگیری بكەن.
تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە ناوی (د، ع، ح) لەدایكبووی 1985ە و پێشینەی تاوانی هەیە، لەمیانی لێكۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەكانی 393 و 430 ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.