سبەینێ نرخی نەوت، گاز و غاز لە سلێمانی دادەبەزێت

  2023-03-15  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئاشکرای دەکات، لە سبەینێوە نرخی سوتەمەنی بڕی ٥٠ دینار دادەبەزێت


بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ بە بڕی ٥٠ دینار نرخی یەک لیتر لە هەریەکە لە نەوت، گاز و غاز دادەبەزێت، بەڵام بەنزین هێشتا بڕیار لە دابەزینی نەدراوە.

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، غاز لە ٦٥٠ دینارەوە دەبێتە ٦٠٠ دینار و نەوت لە ٩٥٠ دینارەوە دەبێتە ٩٠٠ دینار، هەروەها گاز لە ٩٥٠ دینارەوە دەبێتە ٩٠٠ دینار.


ڕیکلام