بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیکرد لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق.

  2023-03-16  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازیکرد لە مارک برایسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، ‏‎لە دیدارێکدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و فراوانكردنی هاریكاری و هەماهەنگییەكانی نێوان هەردوولا جەختیلێكرایەوە.

‏‎كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم، پرسی پێشمەرگە و ناكۆكییەكانی حکومەتی هەرێم و عیراق تەوەرێکیتری گفتوگۆکان بوو و هەردوولا بەردەوامی دیالۆگ و گەڕانەوە بۆ دەستووریان وەك بنەمای چارەسەركردنی كێشەكان دووپاتكردەوە.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەكانی چارەسەركردنی كێشەكان و رێككەوتنێكی نیشتمانی كرد و رایگەیاند، خزمەتكردنی گەلەكەمان ئەركی هەموومانە و دەبێت بە رۆحێكی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەین.




ڕیکلام