راوێژكارێكی سودانی: داهاتی نەوتی هەرێم لەژێر چاودێری بەغدا دەبێت

  2023-03-17  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
راوێژكارێكی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرایكردووە، بەپێی لێكتێگەیشتنی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی كوردستان، داهاتی نەوتی هەرێم لە هەژمارێكی دیاریكراو و لەژێر چاودێری بەغدا دەبێت.

راوێژكاری راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، هیشام ریكابی لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی، لێكتێگەیشتن و وردبینی باڵا لە نێوان حكومەتی فیدڕاڵی و هەرێم هەیە و ئەنجامی ئەوەش لە یاسای بودجەی فیدڕاڵی رەنگیداوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، وەك چۆن لەدوای ساڵی 2012ەوە بۆ یەكەمجارە داهاتی نەوتی هەرێم لە هەژمارێكی دیاریكراو و لەژێر چاودێری حكومەتی فیدڕاڵی دانرا، لەژێر رۆشنایی ئەوەشدا سەرجەم هەژمارەكانی تر داخران، ئەم لێكتێگەیشتنە نوێیەی نێوان هەردوولاش هاوشێوە دەبێت.


ڕیکلام