وەزیری دەروەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی دەستی بەسەر کەشتییەکدا گرتووە، کە هەڵگری چەک و کەلوپەلی سەربازی ئێران بووە.
مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، 28ی مانگی رابردوو هێزە دەریاییەکانیان دەستیان بەسەر کەشتییەکدا گرتووە کە هەڵگری چەک و تەقەمەنی ئێران بووە و بەنیازبووە بچێتە یەمەن.
ئاشکراشیکرد، ئەو کەلوپەلە سەربازیانەی دەستیان بەسەرداگرتووە، پێکهاتوون لە زیاتر لە هەزار و ٧٠٠ چەکی جۆراوجۆر، ٢٠٠ گوللە هاوەن، ٢١ موشەک و چەندین هاوەنی دژە تانک.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جارێکی تر حکومەتی ئێرانی بە پشتیوانی تیرۆر تۆمەتبارکرد و رایگەیاند، هۆکاری سەرجەم ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە تەنها ئێرانە و بەس.