رۆژی هەڵبژرانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاریکرا

  2023-03-20  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شەوی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوویەوە بۆ بڕیاردان لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان

لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر چەند ماددەیەکی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان درا، لە نێویشیاندا کۆتای پێکهاتەکان.

بە پێی هەموارەکە ئەنجوومەنی نوێنەران لە ٣٢٩ کورسی پێکدێت کە ٣٢٠یان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت و نۆ کورسیش بۆ پێکهاتەکان تەرخان دەکرێت.

کۆتای پێکهاتەکان بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:
 پێنج کورسی بۆ مەسیحییەکان لە پارێزگاکانی بەغدا، نەینەوا، کەرکوک، هەولێر و دهۆک.
یەک کورسی بۆ ئێزدییەکان لە پارێزگای نەینەوا.
یەک کورسی بۆ  سابیئەکان لە پارێزگای بەغدا.
یەک کورسی بۆ شەبەک لە پارێزگای نەینەوا.
یەک کورسی بۆ کوردانی فەیلی لە پارێزگای واست.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا کە تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوو، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،  رۆژی ٦ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەستنیشان کرد.

هاوکات دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو دواخرا.


ڕیکلام