سودانی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی کورد دەکات

  2023-03-21  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە، پیرۆزبایی ئاڕاستەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، لەم یادەدا جەخت لە بەهێزکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و جێبەجێکردنی خواستەکانی هاوڵاتیانی عێراق و کوردستان دەکاتەوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە ئاڕاستەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانی کردووە، باسی لەوەکردووە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی کورد دەکات وهیوادارە هەموو ساڵێک یادەکان لە دۆخێکی پڕ لە ئاشتی و ئارامیدا بەڕێوەبچن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمڕۆ لەکاتێکدا جەژنی نەورۆز بەڕێوەدەچێت کە عێراق هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ چەسپاندنی پایەکانی ئاشتی کۆمەڵایەتی، گەشەپێدانی ئابوری و چاکسازیی راستەقینە کە  وەڵامدانەوەی خواستەکانی ھاووڵاتیانە، ئەوەش ئەو بەڵێنەبوو کە حکومەت لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە بە گەلی عێراقیان دابوو.

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەشڵێت، هەروەک چۆن جەژنی نەورۆز کۆکەرەوەی عێراقییەکانە، ئاواتەخوازە کاری پێکەوەیی زیاتریش بکرێت بۆ بەهێزکردنی یەکێتی ریزەکانی گەلی عێراق کە  لە رابردوو و داهاتووشدا چارەنووسێکی هاوبەشیان هەیە.


ڕیکلام