ئەمڕۆ نرخی نەوتى برێنت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبوونەوەى بەرچاوى بەخۆوە بینییوە بەشێوەیەک، بۆ هەربەرمیلێک نەوت بە 43 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەى پێوەکراوە .
بۆرسەى جیهانى نرخى نەوتى ئاشکراکردوووە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 43 دۆلار و 29 سەنت مەڵەى پێوەکراوە، هاوکات نەوتى خاوى ئەمریکىش بە 40 دۆلار و 84 سەنت فرۆشراوە .
لە چەند ڕۆژى رابردوودا نرخى نەوتى برێنت و نەوتى خاوى ئەمریکیش بەرز بوونەوەى بەرچاوى بەخۆیەوە بینیى شارەزایانى ئابوریش هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیان بۆ هەڵگرتنی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی بەشیک لەچالاکییە ئابوورییەکان لەسەرتاسەری جیهان گەڕاندووەتەوە
هەروەها وڵاتانی رێکخراوی ئۆپێک+ لە نێوانیشیاندا روسیا پەیمانیانداوە، لەم مانگەشدا بەردەوامی بدەن بە قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە، بەتێکڕای 9.7 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەوەش وایکردوە نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرزبونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت .