وەزارەتی بەرگری عێراق ئاشکرایدەکات، هەر ئەفسەرێک بیەوێت پلەکەی بەرزبکرێتەوە، پێویستە کێشی دابەزێنێتو توانای جەستەیی زۆرباش بێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، وەزیری بەرگری بونی توانای جەستەیی بەشێوەیەکی زۆرباشو دابەزاندنی کێشی کردۆتە دوو مەرجی سەرەکی بۆ پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران.
دەشڵێت، "جیاکاریی بۆ ھیچ کەسێک ناکرێت جگە لەو حاڵەتانەی کە پەیوەندییان بەنەخۆشییەوە ھەیەو پێویستە ڕاپۆرتی پزیشکی ھەبێت".
وەزارەتەکە باسی لەوەشکردوە، "ئەو بڕیارەی وەزیر بۆ بەرزکردنەوەی توانای ئەفسەرانی سوپای عێراقییە".