سێ تووشبووی دیکەى کۆرۆنا لە ڕاپەڕین گیانیان لەدەستدا

  2020-07-09  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین گیان لەدەستدانى سێ تووشبووى دیکەى کۆرۆناى راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لە راگەیەندراویکدا ئاماژەى بەوەکردووە، دوای داخڵبون و مانەوەیان بۆماوەی چەندین ڕۆژ لەسەنتەرو نەخۆشخانەکانی تایبەت بەکۆرۆنا سێ تووشبووی دیکەى کۆرۆنا لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین گیانیان لەدەستدا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو تووشبووانە پێکهاتبوون لە دوو پیاو و ئافرەتێک تەمەنیان 63 و 49 و 66 ساڵانبوون دانیشتووی شارەکانی ڕانیە و قەڵادزێ و حاجیاوا، هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنابوون ونەخۆشی درێژخایەنیشیان هەبووە۰

بە گیان لەدەستدانى ئەو سێ تووشبووە، کۆى ژمارەى ئەو کەسانەى تائێستا لە سنورى ئیدارەی ڕاپەڕین گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 12 کەس.




ڕیکلام