پۆلیسی هەولێر: هاوڵاتیەکی عەرەب رفێندرا

  2023-03-24  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی هەولێر ئاشکردیکرد، باندێکی سێ کەسی هاوڵاتییەکیان رفاندوە و داوای ٢٥٠ هەزار دۆلاریانکردوە بۆ ئازادکردنی

هۆگرعەزیز وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێرلە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "باندێکی سێ کەسی، کە دوانییان بە رەچەڵەک کورد و یەکێکیان عەرەب، هەڵدەستن بە رفاندنی هاووڵاتییەکی عەرەب و داوای ٢٥٠ هەزار دۆلار لەکەسوکارەکەی دەکەن لەبەرامبەر ئازادکردنی".

ئاماژەی بەوەشدا، "ئەو هاووڵاتییە عەرەبەی کە لەگەڵ دوو کوردەکە باندێکیان پێکهێنابوو، هاوڕێی خۆی رفاندووە".

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر باسی لەوەشکرد، "دوای ئاشکرابوونی، عەرەبەکە رایکردووە بۆ بەغدا و دوو کوردەکەی دیکەش دەستگیرکران".

لە درێژەی قسەکانیدا هۆگرعەزیز رونکردنەوەی زیاتری لەسەر روداوەکە خستەروو وتی، "دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، دەرکەوت کە هاوڵاتییە رفێندراوەکە لە نێو ماڵێکدا لە شارۆچکەی شەقڵاوە بۆ ماوەی چوار رۆژ دەستبەسەرکرابوو، لەلایەن پۆلیسەوە ئازادکرا".


ڕیکلام