مەسرور بارزانی و محەمەد سەعید سەحافەکەی سەری کورد دەخۆن

  2023-03-25  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان

بومەلەرزەیەک بە پلەی وێرانکەر حکومەتی هەرێم دەهەژێنێت و سەرچاوەی بومەلەرزەکەش ئەمریکایە
چیدیکە دەرفەتی پینەکردن نەماوە و ماڵە کارتۆنییەکەی هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسی ڕووخاندایە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی کوردیدا، ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی دەربارەی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە عێراق بڵاوکردەوە
ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە ئەرشیفکردن و بە فەرمی ناساندنی ئەو پێشێلکاریانەی مافی مرۆڤ لە خۆدەگرێت کە لەماوەی ساڵێکدا لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامدراون
لەوانەیە لای خەڵکی ئاسایی ئەم پێشێلکاریانە ڕوونبن

 بەڵام کاتێک ئەم ڕاپۆرتە وەک بەڵگەنامەیەکی فەرمی تۆماریان دەکات و دەیدات بە گوێی دەسەڵاتی یەکەم لە هەرێم کە پارتییە، لە ئەنجامدا بومەلەرزەیەک دروست ئەکات، وا لە خەڵکی وەک دیندار زێباری دەکات کە بەهەموو ئەقڵی سیاسی خۆیەوە بێت و بەناوی حکومەتی هەرێمەوە بڵێت "ئەمریکا درۆ دەکات و ڕاپۆرتەکەی ڕاست نییە و دوو ڕوویی تێدایە"

ڕاپۆرتەکە لە بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان بەوە دەستپێدەکات کە بەپێی دەستوری فیدراڵیی عێراق، حکومەتی هەرێم مافی ئەوەی هەیە کە خۆی ئاسایش و ئەمنیەتی هەرێمەکەی بپارێزێت
 بەڵام بەهۆی نەبوونی حکومەتێکی بەهێزی لە هەرێمدا، لەبری دامەزراوەیەکی سەربازی و ئەمنی و هەواڵگری ناوەندی سەربەخۆ، دوو هێزی پێشمەرگە، دوو ئاسایش، دوو دەزگای هەواڵگریش بوونیان، هەر بەناویش ئەم دامەزراوانە سەر بە ئەنجومەنێکن بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان".

بەڵام ڕوونە لای هەمووان ئێستە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بووەتە لقێک لە میتی تورکیا و بەکارهێنانی ئەو ئەنجومەنە بۆ حساباتی سیاسی لێدان لە هەمووان جگە ماڵی مەسعود بازرانی وپارتی 
وەک ڕاپۆرتی دوو ساڵی ڕابردووی، کەیسی گیراوانی بادینانی کردووەتە یەکەم بابەتی پێشێلکارییەکانی حکومەتە هەواڵگری و تۆقێنەر و پۆلیسییەکەی مەسرور بارزانی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ساڵی ٢٠٢٠، دەزگای پاراستنی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دهۆک دەیان چالاکوان و ڕۆژنامەنووسیان دەستگیرکردن کە سەرقاڵی ئەنجامدانی خۆپیشاندان بوون دژ بە هێرشەکانی تورکیا لە هەرێم و بوونی بنکەی سەربازی جەندرمەی تورک لەناو خاکی هەرێم بە تایبەت لەناوچەی بادینان".

دەزگای پاراستنی پارتی کە خودی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت سەرۆکایەتی دەکات بەبێ گەڕانەوە بۆ بنەما یاساییەکان و بە تۆمەتی هەڵبەستراو، ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانی مەدەنی دەستگیر دەکات، پاشان بۆ ماوەیەکی زۆر و بەبێ دادگایی و ڕێکارە یاساییەکان لە زیندانەکاندا دەیانهێڵێتەوە، هەندێک جاریش ڕێگەنادەن ئەو کەسانە پارێزەر و دادوەر ببینن و حکومی زیندانیکردن دەدەنە پاڵیان.

جگەلەوەی ئەو زیندانیانە کە لە ژێرناوی "زیانگەیاندن بە ئاسایشی نیشتیمانیی گیرابوون" 
سەرجەم تۆمەتەکانیشیان ئەوانەبوون کە کار بۆ کونسوڵخانەی وڵاتانی وەک ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا دەکەن لە کاتێکدا ماڵباتی بارزانی سەدان ڤێلاو بزنس و کاری بازرگانیان لەو وڵاتانە هەیە و بەردەوام لەناو کونسوڵخانەکاندان
ئەو زیندانیانە بەشێکیان ماوەی یاسایی ئەو سزایەی بەسەریاندا سەپێنرابوو تەواویان کرد، بەڵام لەبری ئازادکردنیان، بە بڕیاری تاکە کەسی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتە هەواڵگرییەکە لە زیندان هێڵدرانەوە و کێشە بۆ ئازادبوویان دروستکرا و بەشێکیشیان تۆمەتی دیکە درایە پاڵیان و ماوەی سزاکەیان درێژکرایەوە.

ئەو دەستگیرکراوانەی بادینانیش کە ئازادکران، چاوی دەزگای پاراستنیان لەسەر لانەچووە، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە لە مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوودا، ئاسایشی پارتی هەڵدەکوتێنە سەر ئۆفیسی دەزگای میدیایی (ڕاست میدیا) و ڕێگە بە کارکردنی میدیاکە نادات کە لەلایەن ئومێد بەڕۆشکی یەکێک لە زیندانیانی ئازادکراوی بادینان خاوەندارێتی دەکرێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە مۆڵەتی فەرمی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەبووە
لەبارەی دۆخی ناو زیندان و چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، کە ئەو ناوەندانە بەهۆی گرفتی درێژخایەنەوە گیرۆدەبوون
هەر لە زۆریی ژمارەی زیندانیان و دەستبەسەرکراوانەوە تا نەبوونی ئاو و ئاوەڕۆی گونجاو و پێویست و پاکوخاوێنی و بەکارهێنانی ئەشکەنجە
 هەروەها ئەو سێ ناوەندەی کە تایبەتن بە ژنان بەتەواوی ژێرخانەکەی وێران بووە.

یاخود ئاماژە بەوە دراوە کە لە زیندانەکاندا، بە تایبەت زیندانیی ژنان، ئەو کەسانەی سزایان بەسەردا سەپێنراوە لەپاڵ کەسانێکدا دادەنرێن کە تەنها فەرمانی ڕاگرتنی هەیە و چاوەڕێی بڕیاری دادگایە
 یاخود لە ھەندێک زیندانیی پۆلیسدا، کەسانی نەوجەوان خراونەتە پاڵ کەسی بەتەمەن و گەورە کە بە کەیسی تاوان و تیرۆر سزادراون.
لەلایەکی دیکەشەوە، دەسەڵاتداران لە چەندین باردا سەردانی خێزانەکانیان بۆ دەستگیرکراوان و سزادراوان ڕەتکردووەتەوە
 بەپێی ڕاپۆرتەکە پاسەوانەکان داوای بەرتیلیان لە زیندانییەکان کردووە یان ئەشکەنجەیان داون کاتێک داوای پەیوەندیکردن بە کەسوکارەکانیانەوە یان پارێزەرەکانیان کردووە.

هەروەها باس لەوە دەکات کە، ئەنجومەنی دادوەری هەرێم بە ڕووکەش دامەزراوەیەکی تەواو سەربەخۆیە لە وەزارەتی داد
 بەڵام بەردەوام دەستێوەردانی حزبی کاریگەری هەیە لەسەر بڕیاری دادگاکانی هەرێم بە تایبەت ئەو کەیسانەی کە تێوەگلاون بە بابەتی سیاسییەوە، وەک دەستگیرکردنی مامۆستا بەدەل لە دهۆک.

بەهۆی ئەم جۆرە لە سیستمی یاساییەوە کە مافی لێپرسینەوەی لە هەندێک کەیس نییە، زۆرکات هێزە ئەمنییەکان لەسنوری پارتی دیموکراتی کوردستان بە تایبەت ئاسایش و پێشمەرگە، یاسا فەرامۆش دەکەن، ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان خەڵکانی دیکە بەبێ فەرمانی دادگا دەستگیردەکەن

دەستگیرکراوەکانیش بەبێ بوونی هیچ تۆمەتێکی ئاراستەکراو، بۆ ماوەیەکی زۆر دەهێڵدرێنەوە
سەرەڕای ئەمانە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باس لە زیادبوونی بەردەوامی ڕێژەی گەندەڵی دەکات، دەڵێت بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی سەرقاڵی گەندەڵکاریین، بەرپرسیارێتییەکان لەناو حکومەتدا هەیە، حکومەت ئەم کەسانەش دەناسێت و دەزانێت کێن، بەڵام هیچ ڕێکارێکیان لەبەرامبەر ناگرێتە بەر
ئەمانە و زیاتر لە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەبوو سەبارەت بە کوردستان، بەڵام سەیر و سەمەرەکە لەمەدایە، وەک پیشەی هەموو جارێکی

دیندار زێباری کە تۆمەتبارە بە گەندەڵی بە هەدەردانی سەدان ملیۆن دۆلاری فەرمانگەکەی وە بە محەمەد سەعد سەحافەکەی حکومەتی مەسرور ناسراوە، وەک ئەوەی لەناو حکومەتی وڵاتێکی ئەسکەندەڤاییەوە قسەبکات، بە هەموو ئەقڵی سیاسی خۆیەوە دێت و وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە، بەڵام چۆن وەڵامێک
محەمەد سەعید سەحاف دەڵێت راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، زۆر ناشەفافانە و دوور لە ڕاستی و ناواقیعیانە 
واتا ئەو حکومەتەی هێشتا داتای موچەخۆران و دەنگدەرانی خۆی نازانێت، بە ئەمریکا دەڵێت داتاکانت ناشەفافن
مەسرور بارزانی بەهۆی ئەو سیاسەتە چەوتەی پەیڕەوی دەکات، وای لێهاتووە لەمدیوو دێگەڵەوە دەسەڵاتی دانان و لابردنی پۆلیسێکی نییە، بەڵام دیندار زێباری دەڵێت دامەزراوە ئەمنییەکان یەکگرتوون و لەژێر یەک ئەنجومەن کارەکانی خۆیان جێبەجێدەکەن
لە بەشێکی دیکەی وەڵامەکەیدا پیاوە گەندەڵەکەی مەسرور بارزانی هەر ئەو ئەمریکایەی کە موچەی بەشێکی پێشمەرگە دەدات، هاوکاری سەربازی زەبەلاحیان پێشکەشدەکات، قورسایی سیاسی بۆ هەرێم دروستکرد، ئێستا پاڵپشتیکاری کەسانی دەرەوەی یاسا و خەڵکانی خاوەن ئەجێندای سیاسی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پێناسە دەکرێت

بۆ نمونە حکومەتەکەی مەسرور بارزانی، هێندە شۆک بووە بە چالاکی و ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی هێزی دژەتیرۆر لەگەڵ هاوپەیمانان و هێزەکانی دیکەی عێراق لە ناوخۆدا و پشتیوانیکردنی هێزەکانی دیکەی پارچەکانی کوردستان و بەشداربوون لە خەم و سەختییەکانیاندا، ئەم ڕقەی پێ نەشاردراوەتەوە و لە وەڵامی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، حکومەتی هەرێم دەڵێت، دڵگرانین کە بەرپرسانی باڵای ئەمریکی دەچن کۆبونەوە لەگەڵ تۆمەتباری کەیسی تیرۆرکردنی هاوکار جاف دەکەن و وێنەی لەگەڵدا دەگرن، ئەمە لە کاتێکدا هێشتا ئەو کەیسە کە بەشێکە لە یاری پۆبجی پاراستن و سیناریۆ سواوەکانی دەزگای بەدناکەوەی مەسرور بۆ تۆمەتبارکردنی نەیارەکانیان، دانەخراوە و لێکۆڵینەوەکانی کە دەزگای پاراستن کردویەتی مەگەر بەس لای مەسرور بارزانی جێی باوەڕ بێت و بخوات.

سەرئەنجام ڕۆژی کۆتایهاتنی ئەم دەسەڵاتە تاکرەوییەی مەسرور بازرانی و کەمینەکی ناو بارزانییەکان لەکارخستنی مەسروری بەدوادادێت وەک چۆن لە سەرو بەندی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و لێکەوتنەکانی مەسعود بازرانی لە سیاسەت دورخرایەوە و ئێستە کاری بوتە بەخێرهاتنی میوانەکانی عێراقی هاوسێ بە قەولی خۆیان.



ڕیکلام