ئەمریکا بۆ مەسعود بارزانی: بێدەنگبە

  2023-03-26  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمریکا جارێکی تر هۆشداری توند دەداتە مەسعود بارزانی و داوای لێدەکات بێدەنگی هەڵبژێرێت بەرامبەر بڕیارەکەی دادگای پاریس و ملکەچی بڕیارەکانی بەغدا بێت

پێگەی عالەم جەدید لەزاری سەرچاوەیەکەوە ئاشکرای کردوە، لەسەر راگرتنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جیهان، ئەمریکا داوای کردوە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بێدەنگبێت و رازیبێت بە مەرجەکانی بەغدا لەسەر دۆسیەی نەوت و فرۆشتنی

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمریکا نامەیەکی تایبەتی ئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کردوەو داوای لێکراوە، بەرامبەر بڕیارەکەی دادگای پاریس بێدەنگ بێت.

دەشڵێت، ئەمریکا داوای لەبارزانی کردوە هەوڵی دروستکردنی گرژیی لەنێوان بەغداو هەولێر نەدرێت، و دەبێت هەرێمی کوردستان پابەندی مەرجەکانی بەغدا بێت‌و لەڕێگەی پڕۆژەیاسای بودجەوە، چارەسەری کێشەکانی لەگەڵ بەغدا بکات.


ڕیکلام