وەزارەتی نەوتی عێراق: هیچ کەسێک ناتوانێت بەبێ رەزامەندی عێراق نەوتی هەرێم هەناردە بکات

  2023-03-26  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیاند، ناگەڕێنەوە بۆ پێش بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی ژوری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس کە بەهۆیەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیرا.

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەداوە،هیچ کەسێک ناتوانێت بەبێ رەزامەندی عێراق نەوتی هەرێم ھەناردە بکات.

دەشڵێت،  دادگای  ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس بۆ دەرکردنی بڕیارەکەی گوێی لەهەموو لایەک گرتووە و لێکۆڵینەوەی زۆری کردووە، دەبێت هەموو لایەک پابەندی بڕیارەکە بن.

لەبارەی یاسای نەوت و غازەوە، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لەوەشکردوە، کۆبوونەوەکان بەردەوامن و ئەرێنین بەڵام نەگەیشتوون بە ڕێککەوتن و هیوادارن بگەنە ئەنجام.


ڕیکلام