عێراق مانگی رابردوو زیاتر لە ٩٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە

  2023-03-26  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی نەوتی عێراق بە ژمارە داهاتی نەوتی مانگی رابردووی ئاشکرایکرد و رایگەیاند، لەمانگی رابردوودا عێراق زیاتر لە ٩٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەشی زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی شوباتی رابردوودا ٩٢ ملیۆن و ٢٥٥ ھەزار و ٦١٠ بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، کە تێکڕای رۆژانە لە مانگی رابردوودا دەکاتە سێ ملیۆن و ٢٩٥ هەزار بەرمیل و هەر بەرمیلێک نەوتیش بە ٧٦ دۆلار و ٥٥ سەنت فرۆشراوە و کۆی داهاتی نەوتیش لەمانگی شوباتی رابردوودا حەوت ملیار و ٦٢ ملیۆن ٧٠٤ ھەزار دۆلار بووە.

راشیگەیاندووە، مانگی رابردوو لە کێڵەگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ٨٩ ملیۆن و ١٤٠ هەزار و ٤٤٨ بەرمیل نەوت هەناردە کراوە و لە کێڵەگە نەوتییەکانی کەرکوکیشەوە لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە دوو ملیۆن و ٨٣٤ هەزار و ٣٩٣ بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە کراوە.


ڕیکلام