بەر هەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی هەولێر ڕاگیرا

  2023-03-27  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای بڕیارەکەی دادگای پاریس لەسەر راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، گرفت بۆ بەرهەمهێنانی نەوت دروست بوە و ئەمڕۆ بەرهەم هێنان لە کێڵگەی نەوتی هەولێر راگیرا

کۆمپانیای فۆرزا پترلیۆم راگرتنی بەرهەمهێنانی لە کیڵگەی نەوتی هەولێر راگەیاند، ئەویش بەهۆی راگرتنی بۆری گواستنەوەی نەوەتی هەرێم و پڕبوونی عەمبارەکانیان.

بەپێی راگەیاندنی کۆمپانیای فۆرزا کە لە کێڵگەی نەوتی هەولێر وەبەرهێنان دەکات رایگەیاند، دوای ئەوەی توانای عەمبارکردنی کێڵگەکە نزیکبووتەوە لە توانای تەواوی، بۆیە بەرهەمهێنان لەکێڵگەکە ڕادەگرێت.

کۆمپانیای فۆرزا پترلیۆم  دەڵێت، ئاگادار کراونەتەوە لە داخستنی بۆری هەناردەی نەوتی کوردستان، داخستنەکە پەیوەندی بە بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریسەوە هەیە  بەهۆی ئەو بڕیارەشەوە هەناردەکردنی نەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان لە تورکیا راگیرا.


ڕیکلام