یەدەگی عێراق گەیشتوەتە نزیکی 115ملیار دۆلار

  2023-03-28  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
راوێژکارێکی دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات، دۆخی ئابوری بەرەو باش بوون دەڕوات و یەدەگی بانکی ناوەندی عێراق گەیشتوەتە نزیکەی ١١٥ ملیار دۆلار

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند، دۆخی ئابوری وردە وردە باش دەبێت بەهۆی ئەوەی ئازادی لە حەواڵەکردندا هەیە و لەماوەی چەند هەفتە بۆ چەند مانگی داهاتوو نرخی فەرمی دۆلار بەرامبەر بە دینارو نرخی بازاڕ هاوتای یەکتر دەبن. 

ئاماژەی بەوەشداوە،  ژمارەی حەواڵەی دەرەکی لە پەنجەرەی بانکی ناوەندییەوە گەیشتوەتە ئاستی سروشتی خۆی کە رۆژانە (٢٠٠ ملیۆن) دۆلارە، هاوردەکردن بە نرخی ١٣٠٠ دینارە لەبەرامبەر یەک دۆلاردا، ئەمە هێز بە دیناری عێراقی دەبەخشێت.

دەشڵێت،  یەدەگی بانکی ناوەندی عێراق گەیشتوەتە نزیکەی (١١٥ ملیار) دۆلار، ئەمە گەورەترین یەدەگە لەمێژووی عێراقدا.


ڕیکلام