عێراق دراوی 20 هەزاری چاپ دەکات

  2023-03-29  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرایکرد، بڕیاریانداوە دراوی ٢٠ هەزار دیناری چاپ بکەن و دەشڵێت، بەهۆی ئەوەی دۆلاری زۆر دەخەنە بازاڕەوە پێشبینی دەکەن بەهای دۆلار بەرز ببێیتەوە

محەمەد مونیر، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی بانکیی ناوەندی رایگەیاندووە، کە بانکی ناوەندی بڕیاریداوە، ٢٠ هەزار دیناریی بۆ زیادکردنی نەختینەی دیناری عێراق چاپ بکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی خستنەڕویی بڕێکی زۆر دۆلار پێشبینی دەکەن بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزببێـەوە.


ڕیکلام