بانکی ناوەندی عێراق رێکاری نوێی بۆ دابەزاندنی دۆلار خستەڕوو

  2023-03-30  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هەوڵەکانی بانکی ناوەندی عێراق بۆ جێگیرکردنی دیناری عێراقی بەردەوامە، ئەمڕؤ بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دیناری بەرامبەر بە دۆلار چوار رێکاری نوێی راگەیاند

 محەمەد یونس، جێگری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەبەرهێنانی بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند: بانکی ناوەندی عێراق چوار رێکاری گرتۆتەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕی دراو بە ئامانجی بەهێزکردنی بەهای دینار،  لە ئەنجامی ئەو رێوشوێنانەش زۆرینەی داواکارییەکانی بازاڕی عێراقی بەدیهاتووە و بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دەستی بە دابەزینی بەردەوام کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە،  لە ئێستادا عێراق هەموو هاوردەکارەکانی بە دۆلارە، ئەمەش وا دەکات قەبارەی خواست بۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەهێزتربێت و پێویستیشە هەموو هەوڵەکانمان چڕ بکەینەوە بۆ بەهێزکردنی بەهای دینار.

ئەم چوار رێگایە خراونەتەگەڕ بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕو بەهێزکردنەوەی بەهای دینار

١-    پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی.
٢-    کەمکردنەوەی هاوردەکردن.
٣-    کۆنترۆڵکردنی بازاڕەکان.
٤-    کۆنترۆڵکردنی دەروازەکان


ڕیکلام