حکومەتی سعودیە ئاماری ١٠ رۆژی هاتنی عومەرەکارانی لە مانگی رەمەزاندا بڵاوکردەوە و رایگەیاندوە، لەسەرەتای رەمەزانەوە زیاتر لە ٧ ملیۆن عومرەکار سەردانی وڵاتی سعودیەیان کردووە بۆ بەجێهێنانی عومرە
ساڵح رەشید، سەرۆکی جێبەجێکاری دەستەی شاهانەی شاری مەککە و شوێنە پیرۆزەکانی سعودیە رایگەیاندووە، لە ماوەی ١٠ رۆژی یەکەمی مانگی رەمەزاندا زیاتر لە حەوت ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس لە وڵاتە جیاجیاکانی جیهانەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە لە رێگەی کۆمپانیاکانی گەشتیاریی و وەرگرتنی ڤیزای تایبەتەوە سەردانی سعودیەیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، حکومەتی سعودیە لەرێگەی دامەزراوە حکومییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، هەوڵ دەدات باشترین خزمەتگوزاری و هۆکارەکانی گواستنەوە بۆ سەرجەم عومرەکاران دابین بکات و بۆئەوەی هیچ کێشەیەکیان لە شوێنی مانەوە و کاتی گواستنەوەدا بۆ دروست نەبێت.