پێشمەرگەیەک بەناوی بەیار لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ١٥ ڕۆژ پێش ئێستا کورەکەم (ڕێزدار) کە تەمەنی ١٥ ساڵە لەگەڕەکی سێ تاقانی هەولێر کچێکی هەڵگرتووە و هێناویەتیە دیانا.
وتیشی دواتر لەڕێگەی کۆمەڵایەتییەوە کێشەکە چارەسەرکرا و کچەکە ڕادەستی باوکی کرایەوە،بەڵام پاش ١٠ ڕۆژ کوڕەکەم لەگەڵ دایکی چووەتە هەولێر بۆ سەردانی خزمەکانی بەرواری ٢٦ لەسەر ٢٧ ی سێ کاتژمێر ١٠ ی شەو ڕفاندوویانە بە چەند کەسێک و لێیان داوە و بردوویانەتە سێتاقان و ماڵی کچەکە.
وەک باوکی دەڵێت کوڕەکەی چەند شوێنێکی شکێندراوە و پاشان ڕادەستی پۆلیس کراوە.