روونکردنەوەیەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە

  2023-04-07  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

دەقی روونکردنەوەکە:

 ئەمڕۆ ئێوارە ٢٠٢٣/٤/٧ كاتژمێر ٤:١٨ خولەك لە نزیك سیاجی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تەقینەوەك ڕوویدا كە تیایدا هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبوو  و بووە هۆی ئاگر كەوتنەوە، دەستبەجێ تیمەكانی بەرگری شارستانی فڕۆكەخانە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كرد.
لە ئێستادا هێزەكانمان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە ڕووداوەكە و لە داهاتوودا زانیاری زیاتر بڵاو دەكەینەوە.
هاوڵاتیان و گەشتیارە بەڕێزەكان ئاگادار دەكەینەوە، كە هیچ گرفتێك لە فڕۆكەخانە نییە و گەشتەكان و كاروبارەكانی فڕۆكەخانە بەشێوەی ئاسایی خۆیان بەڕێوەدەچن .

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی 
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
٢٠٢٣/٤/٧


ڕیکلام