سیروان بابان مانگرتنی شکاند

  2020-07-09  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای پێنج ڕۆژ لە مانگرتنی لەنێو پەرلەمان، ئەمڕۆ سیروان بابان مانگرتنی شکاند.

سیروان بابان پەرلەمانتارى سەربەخۆ لە پەرلەمانى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە یەکشەممەى رابردوەوە تا ئەمڕۆ کە دەکاتە پێنج رۆژ مانگرتنى لە ناو پەرلەمان راگەیاندبوو، بەهۆى بەنایاسایى بڕینى بەشێک لە موچەى فەرمانبەران.

وتیشى، لە جیاتى ئەوەى 30 رۆژ جارێک موچە بدرێت، وا بۆ نزیکەى 100 رۆژ دەچێت موچە دواکەوتووە، وەک خى دەڵیت، بەسەرجەم رێکارە یاساییەکان داوایاکرد پەرلەمانى کوردستان کۆبوونەوە بکات بەهەماهەنگى لەگەڵ حکومەت  و بەرپرسان بانگهێشتى پىەرلەمان بکات بۆروونکردنەوە و گفتوگۆ لە بارەى ئەو 27 ملیارەى کە باسکراوە بزانن بۆچى حکومەت ئەو بڕە پاریە قەرزارە و  بۆچى بەنایاسى دەستیان بۆ بڕینى موچەى خەڵک بردوە و هۆکارى رێکنەکەوتنیان لەگەڵ بەغدا چییە.

ئاماژەى بەوەشکرد، سەرۆکایەتى پەرلەمان نەیتوانى ئەوە جێبەجیبکات، بەو هۆیەوە بۆ ماوەى پێنج رۆژ مانگرتنى لە ناو پەرلەمان راگەیاند، هۆکارى شکاندنى مانگرتنەکەشى بۆ ئەوە گەراندەوە، کە پێى راگەیەندراوە لە ئێستادا لیژنەى یاسایى و دارایى سەرقاڵى ئامادەکردنى راپۆرتن بۆئەوەى لە هەفتەى داهاتوودا ئەو دانیشتنەى پەرلەمان جێبەجێبکرێت.



ڕیکلام