گروپی بەناوبانگی چەتەکان "ئەنانمس" هۆشداری لەبارەی تیکتۆک دەدات

  2020-07-09  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
"ئەنانمس" هەژماری تیکتۆکی نییە و حکومەتی چینی وەک بەرنامەیەکی سیخوری دایمەزراندووە "

ئەمە وەڵامی گروپی هاککەرانی بەناوبانگی ئەنانمس بوو، پاش ئەوەی کەسانێکی نەناسراو هەژمارێکی ساختەیان بەناوی ئەنانمسەکان لە تیکتۆک دروستکرد، دڵنیاییاندا کە بەرنامەکە بەشێکە لە چالاکییەکی گەورەی سیخوری کە حکومەتی چین بەڕێوەی دەبات .

سوپای ئەمەریکاش هۆشیاری پێشوەختەیان پێدراوە و ڕێگری لە ئەندامەکانیان کراوە لە بەکارهێنانی تیکتۆک بەهۆی مەترسییەکانی لەسەر ئاسایش .

مەترسییەکەش لەلایەن تایبەتمەندییەکی نوێی سیستمی نوێی (ئای ئۆ ئێس 14)ی کۆمپانیای ئەپڵ پشتڕاستکراوەتەوە، بەناردنی پەیامی ئاگادار کردنەوە بۆ بەکارهێنەرەکانی کە یەکێک لە بەرنامەکان زانیاری و داتای مۆبایلەکەیان کۆدەکاتەوە و کۆپییان دەکات .



ڕیکلام