هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێر رێگرییان کرد لە کەسوکاری ئەنفالکراون یادی ئەنفال بکەنەوە و مەراسییمەکەیان پێ هەڵوەشاندنەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای هەولێرەوە رێگری کرا کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و چالاکوانانی بواری ئەنفال و جینۆساید بەبۆنەی ٣٥ ساڵەی ئەنفالدا لەبەردەم مۆنۆمێنتی شەھیدانی کەسنەزان بەیاننامەیەک بخوێننەوە و یادی ئەو کارەساتە بکەنەوە، بەڵام ھەرزوو ھێزە ئەمنیەکانی شاری ھەولێر ھەڵدەکوتنە سەریان و ڕێگری لە ئەنجامدانی چالاکیەکە و ڕووماڵی ڕۆژنامەنوسان دەکەن و بڵاوە بە چالاکوانان دەکەن.