لەسەر هێرشکردنە سەر پارێزەرەکەی هەولێر سێ کەس دەستگیرکران

  2023-04-15  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەسەر هێرشکردنە سەر پارێزەرێک لە شاری هەولێر ئاسایشی هەولێر رایگەیاند سێ تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامدەبێت

 لەبەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:  دوابەدوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەلایەن چەند کەسێکەوە لەشاری هەولێر هێرشکرایەسەر پارێزەر (محەممەد یابە سۆفی)و دەستدرێژیکرایەسەر، دوای ئاگادارکردنەوەمان، دەستبەجێ تیمەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردو لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەو وەزیری ناوخۆ، ٣ تۆمەتباری سەرەکیی ڕوداوەکە دەستگیرکران‌و لێکۆڵینەوەی زیاتریش لەوبارەوە بەردەوامدەبێت.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە: هاوڵاتیان دڵنیادەکەینەوە، پاراستنی ئارامی‌و ئاسایشی شاری هەولێرو هاوشارییانمان ئەرکێکەو بەزاندنیان هێڵی سورەو تۆمەتباران‌و تاوانباران لەهەر شوێنێک بن دەستگیردەکرێن‌و ڕاپێچی بەردەم دادگایان دەکەین.


ڕیکلام