لە خوێندنگایەکی ئەهلی لە هەولێر دەستدرێژی دەکرێتە سەر منداڵێک

  2023-04-18  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەستەی مافی مرۆڤ رایگەیاند، لە خوێندنگایەکی ئەهلی لە هەولێر دەستدرێژیی کراوەتە سەر منداڵێک و بەدواداچونیان دەستپێکردووە.

مونا یاقو سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێم، بە کوردسات نیوزی راگەیاندوە، لە نزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ دۆسیەی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی تەمەن حەوت ساڵان کردووە لە یەکێک لە خوێندنگا ئەهلییەکانی هەولێر، چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەن بۆ ئەوەی هەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەو کارە بگرنەبەر، ئەگەر لە حاڵەتێکدا ڕاستی ئەو کارە سەلمێندرا.

 سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ بەدواداچونی زیاتر سەردانی دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر و خانەوادەی ئەو منداڵە دەکات، بۆ ئەوەی راستی رووداوەکە ئاشکرا بکرێت.


ڕیکلام