بنەماڵەی كاوە بازیانی: بڕوامان بە توانای هێزە ئەمنییەكان هەیە

  2023-04-21  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بنەماڵەی كاوە بازیانی، كەسایەتی عەشیرەتی كافرۆشی، لەبارەی روداوی تەقەكردنەوە لە ناوبراو رونكردنەوەیەك بڵاودەكەنەوە و رایدەگەیەنن، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە چارەسەری پێویستی بۆ كراوە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشكدایە.

بنەماڵەی كاوە بازیانی، لەڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەیان بەوەكردووە:" سەر لە ئێوارەی دوێنێ نزیك بە بانگی ئێوارە لە قەزای بازیان لە لایەن تۆمەتبارێكەوە تەقە لە كاك كاوە كەسایەتی عەشرەتی كافرۆشی كرا، بەڵام خۆش بەختانە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە چارەسەری پێویستی بۆ كرا و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشكدایە."

ئاماژەیان بەوەشكردووە:" سكاڵای یاساییمان تۆمار كردوە و بڕوامان بە توانای هێزە ئەمنییەكان هەیە كە تۆمەتبار ڕوبەڕوی یاسا بكەنەوە و سزای ئەو كارە نا مەردانەیەی وەربگرێت."

هەر لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، "داواكارین لەو سایت و پەیجانەی هەواڵی ساختە و بێ بنەمایان بڵاوكردووەتەوە لەسەر ئەم ڕووداوە، هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و چیتر هەواڵی ناڕاستی گیان لەدەستدانی كاك كاوە بڵاونەكەنەوە، چونكە ناوبراو لە ژیاندا ماوە و پێویستی بە دوعای خێری هەموو لایەكە نەك بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاری ناڕاست، بە مافی خۆشمانی دەزانین كە سكاڵای یاسایی لەسەر هەموو ئەو دەزگا و سایتانە تۆماربكەین كە هەواڵی ناڕاستییان بڵاوكردووەتەوە".


ڕیکلام